ترەمپ: ئەمڕۆ گورزێکی بەهێز لە ئێران دەدرێت

ئەمڕۆ شەممە، 07ـی ئاداری 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "تروس سۆشیاڵ" بە توندی هێرشی کردە سەر ئێران و رایگەیاند، ئێران داوای لێبووردنی کردووە و خۆی ڕادەستی دراوسێکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە.

ترەمپ لە پۆستەکەیدا نووسیویەتی، "ئێران، رۆژانە بە خراپی لێی دەدرێت، داوای لێبووردنی کردووە و خۆی ڕادەستی دراوسێکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە و بەڵێنی داوە چیتر هێرشیان نەکاتە سەر."

بەپێی گوتنەکانی ترەمپ، ئەم بەڵێنە "تەنیا بەهۆی هێرشە بێوچانەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە دراوە." ئەو هەروەها ئاماژەی بەوە دا، ئێران "هەوڵی دەدا کۆنترۆڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات و حوکمڕانی بکات."

سەرۆکی ئەمریکا گوتوویەتی، "ئەمە یەکەم جاره لە هەزاران ساڵدا ئێران لە وڵاتانی دراوسێی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدۆڕێت." 

ترەمپ باسی لەوەش کردووە "ئێران چیتر 'زۆرداری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نییە، بەڵکوو دۆڕاوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و بۆ چەندین دەیەی داهاتوو هەروا دەبێت تاوەکوو خۆی رادەست دەکات، یان بە ئەگەری زیاتر، بە تەواوی دەڕووخێت!"

لە کۆتایی پۆستەکەیدا، ترەمپ هەڕەشەیەکی توندی ئاراستەی ئێران کرد و نووسی، "ئەمڕۆ ئێران گورزێکی زۆر قورسی بەسەردا دێت! بەهۆی هەڵسوکەوتە خراپەکەی ئێرانەوە، ناوچە و گرووپە خەڵکانێک، ڕێژەیان نەدەگەیشتە ئامانجگرتن تا ئەم کاتە، بە جددی لەژێر پێداچوونەوەدان بۆ وێرانکردنی تەواو و مەرگی مسۆگەر."