دوای بۆردومانی کۆگاکانی نەوت، هۆشداری لە پیسبوونی هەوا دەدرێت
ئەمڕۆ یەکشەممە، 8ـی ئاداری 2026، رێکخراوی پاراستنی ژینگەی ئێران لە راگەیەندراوێکدا داوای لە هاووڵاتییان کرد بەهۆی پیسبوونی هەوای شاری تارانەوە، کە بەهۆی بۆردومانی کۆگاکانی نەوتەوە روویداوە، خۆیان لە چوونیان بۆ شوێنە کراوەکان بەدوور بگرن.
هاوکات لەگەڵ ئەم داواکارییە، مانگی سووری ئێران هۆشدارییەکی تووندی دا و رایگەیاند، ئەگەری زۆر هەیە بەهۆی تەقینەوەی کۆگاکانی سووتەمەنییەوە، ترشی ژەهراوی دروست ببێت.
ئەم ڕێوشوێنانە لە کاتێکدایە کە دۆخێکی نائاسایی لە ناوچەکەدا ڕاگەیەندراوە و تیمە پەیوەندیدارەکان لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی دەرهاویشتە مەترسیدارەکانی تەقینەوەکانن.
ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ شەممە، 7ـی ئادار، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر کۆگاکانی نەوت لە تاران دووکەڵ ئاسمانی ناوچەکەی تەنیوە، لەبەرانبەریشدا سوپای پاسدارانی ئێران پاڵاوگەی حەیفای لە ئیسرائیل بە مووشەک کردە ئامانج.