داواکاری گشتیی ئێران: هەرکەسێک هاوکاریی ئەمریکا و ئیسرائیل بکات دەست بەسەر ماڵ و موڵکی دا دەگیرێت
ئەو کەسانەی لە دەرەوەی ئێران، هاوکاری ئەمریکا و ئیسرائیل دەکەن ماڵ و داراییان دەستی بەسەردا دەگیرێت.
داواکاری گشتیی ئێران لە راگەیەندراوێکدا، سەبارەت بە ئەو کەسانەی لە دەرەوەی ئێران نیشتەجێن و هاوکاریی و پشتیوانیی ئەمریکا و ئیسرائیل دەکەن رایگەیاند، هەموو ماڵ و داراییەکانیان لە ناوخۆی ئێراندا دەستی بەسەردا دەگیرێت.
لە راگەیەنراوەدا هاتووە، بەپێی ماددەی یەکی یاسای بەرزبوونەوەی سزای سیخوڕی و هاوکاری لەگەڵ دوژمن دژی ئاسایش و بەرژەوەندی نیشتمانی کە لە مانگی تشرینی یەکەمدا پەسەند کرا، هەر هەنگاوێکی کردەیی بۆ ئیسرائیل و ئەمریکا یا دەست و پەیوەندییەکانیان دژی ئاسایشی ئێران بهاوێژێرێت، بە دەستبەسەرداگرتنی هەموو ماڵ و داراییەکانیان وەڵام دەدرێتەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکە، ئەم یاسایە ئەو کەسانەش دەگرێتەوە کە هاوکاریی و پشتیوانیی لە دوژمنانی ئێران دەکەن جگە لە هەنگاوی کردەیی، یان چالاکی هەواڵگری و سیخۆڕیش دەکەن، ماڵ و داراییەکانیان لە لایەن حکوومەتەوە دەستی بەسەردا دەگیرێت.
لە 28ـی شوباتی 2026، ئیسرائیل و ئەمریکا بەهاوبەشی هێرشیان کردە سەر ئێران و هەرچی بارەگا و دامەزراوەی سەربازیی ئەم وڵاتە هەیە بۆردومانیان کرد، هاوکات هێرشیان کردە سەر کۆگانی نەوتی تاران، هەروەها لە ئەنجامی هێرشەکان عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران و چەندین فەرماندە و بەرپرسی باڵای ئەو وڵاتە کوژراون.