ته‌ندرووستی عێراق: مانگی داهاتوو فایزه‌ر ده‌گات
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی و ژینگه‌ی عێراق، رایگه‌یاند، سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو پێكوته‌ی "فایزه‌ر"ی تایبه‌ت به كۆرۆنا ده‌گاته عێراق.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی و ژینگه‌ی عێراق، رایگه‌یاند، سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو پێكوته‌ی "فایزه‌ر"ی تایبه‌ت به كۆرۆنا ده‌گاته عێراق.
به‌ڕێوبه‌ری گشتیی له وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی، "ریاز حلفی" له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی ره‌سمی عێراق، گوتی: كارمه‌ندانی ته‌ندرووستیمان له لایه‌ن كۆمپانیای فایزه‌وه راهێنانیان پێده‌كرێت.
گوتیشی: له هه‌فته‌یه‌ك تا دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكه ته‌واو ده‌كرێت بۆ كڕینی پێكوته‌ی كۆرۆنا.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی عێراق ورده‌كاری زیاتری له باره‌ی چۆنێتی دابه‌شكردن و بڕی یه‌كه‌می ئهوپێكوتهیه نه‌خسته‌ڕوو، كه بڕیاره له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو بگاته عێراق.