رووسیا: پێویستە بەرژەوەندیە ئەمنییەکانی ئێران لەناوچەکدا لەبەرچاو بگیرێت

وەزیری دەرەوەی رووسیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا ئێرانیەکەی جەختی کردەوە؛ پێویستە بەرژەوەندیە ئەمنییەکانی ئێران لەناوچەکدا لەبەرچاو بگیرێت.

چوارشەممە، 11ـی ئاداری 2026، وەزارەتی دەرەوەی رووسیا بڵاویکردەوە؛ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا و عەباس عێراقچی،وەزیری دەرەوەی ئێران پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامداوە، لە پەیوەندییەکەدا لاڤرۆڤ دووپاتیکردووەتەوە، ئامادەن بۆ نێوەندگیریی و ئاسانکاری لە پێناو خاوکردنەوەی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەروەها جەختی لە پاراستنی نیگەرانییە ئەمنییەکانی ئێران و وڵاتانی کەنداو کردووەتەوە.

هەروەها بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، وەزیرانی دەرەوەی هەردوولا کۆکبوون لەسەر ئەوەی دەستدرێژیەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆسەر ئێران بێ پاساون.