ئەمڕۆ ساڵیادی راپەڕینی شاری هەولێرە
35 ساڵ لەمەوبەر خەڵکی هەولێر بەهاوکاری مەفرەزەکانی پێشمەرگە دژی رژێمی بەعس راپەڕین و لە ماوەیەکی کەمدا شارەکەیان ئازاد کرد، هاوکات (خەجە باوە)، یەکێک بوو لە ئافرەتە تێکۆشەرەکانی هەولێر و کوردستان، وەک سیمبولی قارەمانیی ئافرەتانی کورد ناوی دەبرێت، لە راپەڕینی 1991ی گەلی کورد لە هەولێر شەهیدبوو.
له 11ـی ئاداری ساڵی 1991 و له رۆژێكی وەکو ئه‌مڕۆدا، خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر له دژی سته‌مكارییه‌كانی رژێمی پێشوو راپه‌ڕی و كۆتاییان به ده‌سه‌ڵاتی دامه‌زراوه سه‌ركوتكاره‌كانی به‌عس هێنا، كه به‌درێژایی مێژوو سه‌رقاڵی چه‌وساندنه‌وه‌ی گه‌لی كورد بوو.
گرنگترین ده‌ستكه‌وتی دوای ده‌یان ساڵه‌ی به‌رخودانی كورد خۆی له هه‌ماهه‌نگیی نێوان جه‌ماوه‌ر و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی به‌ره‌ی كوردستاندا بینی، كه بڵێسەی گڕی راپه‌ڕینیان به‌هێزتر كرد، بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكدا شاری هه‌ولێر رزگار بكه‌ن و له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كات ببێت به یه‌كێك له گرنگترین پایته‌خته‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
رزگاركردنی شاری هه‌ولێر له‌و زوڵم و سته‌مكارییه هه‌یبه‌تێكی تری به وره‌ی خه‌ڵكی كوردستان به‌خشی، به‌وه‌ی كه جگه له‌وه‌ی شارێكی فراوان و گه‌وره بوو، ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌ربازگه‌ى فراوانى سوپا و ئه‌منى و هه‌واڵگریی تێدا بوو.
دوای سلێمانی، هه‌ولێر دووه‌م گه‌وره شاری هه‌رێمی كوردستان بوو كه خه‌ڵكی ئازارچه‌شتووی ده‌ستی ئه‌نفال، كیمیاباران، خاپووركردنی زیاتر له 4 هه‌زار گوند، راگواستنی زۆره‌ملێ و سه‌ركوتكارییه‌كانی رژێمی پێشوو خوێنی خڕۆشانیان رێگه‌ی نه‌دا چیتر ده‌سته‌وه‌ستان بن و دووباره شاره‌كه‌یان به به‌رگێكی نه‌ته‌وایه‌تی پێناسه كرده‌وه.