فالح فه‌یاز: ده‌بێت هه‌ولێر و به‌غدا بگه‌نه رێككه‌وتن
"ده‌بێت سازش له‌پێناو یه‌كتر بكه‌ین و نابێت ئه‌جێندای شاراوه به‌رامبه‌ر یه‌كتر جێبه‌جێ بكه‌ین"
K24- هه‌ولێر:
فالح فه‌یاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند، هێزی پێشمه‌رگه، سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی له‌یه‌ك به‌ره‌دا له شه‌ڕی موسڵ دژی چه‌كدارانی داعش به‌رپه‌رچی تیرۆرستانیان دایه‌وه، ئه‌وه به‌هێزترین یه‌كڕیزی بوو له عیراقدا و به‌ره‌كه‌تێكه، ده‌بێت زیاتر بێت.
فه‌یاز راشیگه‌یاند، هه‌رچه‌نده له‌دوای ساڵی 2017 لێكه‌وته‌ی جۆراوجۆر له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدادا درووست بوون، به‌ڵام ده‌بێت سازش بۆ مافه‌كانی یه‌كتر بكه‌ین و هه‌وڵبدرێت هه‌ولێر و به‌غدا بگه‌نه رێككه‌وتن.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی جه‌ختی كرده‌وه، داعش به‌ڵایه‌كی گه‌وره بوو بۆ گه‌لانی عێراق و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی فراوانی وێران‌كرد، به‌ڵام له هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه، دواتر هه‌موومان به‌یه‌كڕیزی به‌ره‌نگاری داعش بووینه‌وه، یه‌كڕیزی نیشتمانیمان پاراست.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، حه‌شدی شه‌عبی و پێشمه‌رگه به‌یه‌كه‌وه توانییان له موسڵ به‌رپه‌رچی داعش بده‌نه‌وه، ئه‌وه به گه‌وره‌ترین یه‌كڕیزی داده‌نرێت له عێراقدا، ئه‌وه سه‌رمایه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ هه‌موو گه‌لانی عێراق.
سه‌باره‌ت به كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداش فه‌یاز گوتی: "هه‌رچه‌نده دوای ساڵی 2017 له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌ندێ لێكه‌وته دروستبوون، نامه‌وێت باسیان لێوه بكه‌م، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه ئێستایه، كه ده‌بێت سازش له‌پێناو یه‌كتردا بكه‌ین و نابێت ئه‌جێندای شاراوه به‌رامبه‌ر یه‌كتر جێبه‌جێ بكه‌ین. به‌ڵكو ده‌بێت پرۆژه‌یه‌كی نیشتمانیمان هه‌بێت بۆ یه‌كڕیزی نیشتمانی و رێكبكه‌وێن له‌گه‌ڵ برایانمان له كوردستان. ئه‌مه ده‌بێته هۆی وه‌لانانی گیانی جوداخوازی و رێزگرتن له پێكه‌وه‌بوون".
H.B