ئیسماعیل بەقایی: سزادانمان لەبەرانبەر بەرگریکردن لە خۆمان نایاسایییە
لە کاردانەوەیەکی تونددا بەرانبەر بە هەوڵەکان بۆ سەپاندنی سزا بەسەر تاراندا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەم هەنگاوە هێندە بێمانایە، هێندەش نائەخلاقی و بەتەواوی نایاسایییە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئیسماعیل بەقائی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: هەوڵدان بۆ سزادانی ئێران لەبەر پیادەکردنی مافی رەوای خۆی بۆ بەرگریکردن لە خۆی بەپێی ماددەی 51 پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەرەنگاربوونەوەی دەستدرێژییە درندانە و نایاسایییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و رژێمی ئیسرائیل" تەنیا چەواشەکارییە.
هەروەها ئاماژە بەوە کراوە، لە کاتێکدا ئێوە دەیانەوێت سزای ئێران بدەن، خۆیان بەردەوامن لە پڕچەککردن، پاراستن و هاوکاریکردنی ئەو دەستدرێژیکارانە.