قالیباف: هەرشوێنێکمان بوێت دەیکەینە ئامانج
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ئاماژە بەوە دەکات وڵاتەکەی سیستەمی بەرگریی ئەمریکا و ئیسرائیلی لەناو بردووە هەر بۆیە ئێستا پێویست نییە ژمارەیەکی زۆر مووشەک و درۆن پێکەوە بنێرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 11ـی ئاداری 2026، محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند: ئەمریکا بانگەشەی ئەوە دەکات کە توانا مووشەکی ئێرانی لەناو بردووە، لە کاتێکدا شەپۆلە سەرەتاییەکان مووشەکی بەرفراوان بووە بە مەبەستی کوێرکردنەوەی ڕادارەکان و سیستەمەکانی بەرگریی دوژمن بوو.
هەروەها ئاماژەی بەوە دا، ئێستا ئێران دەتوانێت بە مووشەکی کەمتر، هەر شوێنێک کە بییەوێت بیکاتە ئامانج.