چوارشه‌ممه كۆنگرێس له پرسی له‌كارلادانی تره‌مپ ده‌كۆڵێته‌وه
سه‌رۆكی لیژنه‌ی رێكخستن له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یان له پرسی له‌كارلادانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌كۆڵێته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی لیژنه‌ی رێكخستن له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، "جیم ماكجفرن" رایگه‌یاند، چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یان له پرسی له‌كارلادانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌كۆڵێته‌وه.
بڕیاره له (20ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2021)، كۆتایی به ماوه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی دۆناڵد تره‌مپ بهێنرێت و جۆ بایدن، وه‌ك سه‌رۆكی نوێی ئه‌مه‌ریكا ده‌ست به‌كاربێت.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو، كاتێك كۆنگرێس له كۆبوونه‌وه‌دا بوو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن و سه‌ركه‌وتنی جۆ بایدن په‌سند بكات، تره‌مپ داوای له لایه‌نگرانی كرد كۆببنه‌وه و خۆپیشاندان دژی ئه‌و هه‌وڵه‌ی كۆنگرێس بكه‌ن.
دوای بانگه‌وازه‌كه‌ی تره‌مپ، سه‌دان هاووڵاتی ئه‌مه‌ریكایی له به‌رده‌م كۆنگرێس كۆبوونه‌وه و چوونه ناو هۆڵی كۆنگرێس و كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی په‌كخست.