خۆپیشاندانه‌كانی ناسرییه ده‌ستی پێكرده‌وه
سه‌دان كه‌س رژانه گۆڕه‌پانی حبوبی
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ته‌نیا دوای رۆژێك له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان، خۆپیشاندانه‌كانی شاری ناسرییه‌ی سه‌نته‌ری پارێزگای زیقار له باشووری عێراق ده‌ستیپێكرده‌وه و سه‌دان كه‌س رژانه گۆڕه‌پانی حبوبی.
وه‌ك میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، "خۆپیشانده‌ران هه‌مان ئه‌و دروشمانه‌یان ده‌گووته‌وه، كه له خۆپیشاندانه‌كانی پێشتر به‌رزیان كردبوونه‌وه و داوای جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان و سزادانی بكوژانی خۆپیشانده‌رانیان ده‌كرد".
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، "هێزێكی زۆری ئه‌منی له‌و گۆڕه‌پانه كۆكراونه‌ته‌وه، كه دوێنێ كارمه‌ندێكی پۆلیس له‌و گۆڕه‌پانه كوژرا و ده‌یانی دیكه‌ش بریندار بوون".
پێشتر شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی رایگه‌یاند، له خۆپیشاندانه‌كانی دوێنێدا پۆلیسێك له گۆڕه‌پانی حبوبی كوژرا و 33ی دیكه‌ش بریندار بوون.
H.B