گرووپێكی موقاوه‌مه‌ی عێراقی هەڕەشەی توند لە بەرژەوەندییەکانی فەرەنسا لە عێراق و ناوچەکە دەکات
گرووپێكی موقاوه‌مه‌ی عێراقی هەڕەشەی توند لە بەرژەوەندییەکانی فەرەنسا لە عێراق و ناوچەکە دەکات و داواش له هێزه عێراقیه‌كان ده‌كات له بنكه‌ی كه‌ی وه‌ن دوور بكه‌ونه‌وه.
لە بەیاننامەیه‌كدا گرووپی ئه‌سحاب لكههف، كه گرووپێكی سه‌ر به به‌ره‌ی موقاوه‌مه‌ی عێراقییه رایگه‌یاند، دوای گەیشتنی فڕۆکەهەڵگری فەرەنسی بۆ ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکانی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا و بەشداریکردنیان لە چالاکییەکاندا، لەم شەوەوە سەرجەم بەرژەوەندییەکانی فەرەنسا لە عێراق و ناوچەکە دەبنە ئامانجی هێرشەکانمان.
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، لە پێناو پاراستنی سەلامەتییان، داوا لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق کراوە بە دووریی 500 مەتر لە چوارگۆشەی بنکەی سەربازیی (کەی وەن) دوور بکەونەوە، کە هێزەکانی فەرەنسای تێدا جێگیر کراون.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له ده‌ستپێكی شه‌ڕی نێوان ئێران و ئه‌مریكا و ئیسرائیل، تا ئێستا به ده‌یان هێرشی مووشه‌كی و درۆنی له‌لایه‌ن گرووپه‌كانی موقاوه‌مه كراونه‌ته سه‌ر ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و به‌رده‌وام بانگه‌شه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، له تۆڵه‌ی كوژرانی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌و هێرشانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.