سەرۆکوەزیرانی لوبنان:هەموو هەوڵێک دەدەین وڵاتەکەمان لە شەڕ دوورخەینەوە
سەرۆکوەزیرانی لوبنان دووپاتیدەکاتەوە، رێگەنادەین وڵاتەکەمان ببێتە مەیدانی یەکلایکردنەوەی ناکۆکییەکان.
لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەتەکەی، نەواف سەلام،سەرۆکوەزیرانی لوبنان دووپاتیکردەوە، رێگەنادەین لوبنان بێتە مەیدانێک بۆ یەکلایکردنەوەی ململانێکانی ناوچەکە.
نەواف سەلام دەشڵێت؛ هەموو توانایان خستووەتەگەڕ بۆ ئەوەی کاریگەرییەکانی شەڕ لە رۆژهەڵاتی ناوەراست لە لوبنان دوورخەنەوە، ماوەیەکی زۆرە هۆشداریان داوە لەوەی لوبنان نەکەوێتە شەڕەوە، هەڵوێستیان وەکو خۆی ماوەتەوە و نەگۆڕە.
جەختی کردەوە؛ لە هەڵوێستی خۆیان پاشگەز نەبوونەتەوە بەوەی بڕیاری شەڕ و ئاشتی دەبێت تەنها بە دەستی حکوومەت بێت، نەک گرووپی چەکدار.
لە دوای هەڵگیرسانی جەنگی ئیسرائیل و ئەمریکا لەگەڵ ئێران؛ حزبوڵڵای لوبنانیش دوای زیاتر لە 15 مانگ ئاگربەست، دەستی بە هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر باکووری ئیسرائیل کردووە.
ئیسرائیلیش لە وەڵامی حزبوڵڵا، ماوەی چەند رۆژێکە بە چڕی باشووری لوبنان بۆردوومان دەکات و بەردەوامە لە بە ئامانجگرتنی فەرماندە سەربازییەکانی.