بەشیر حەداد: دەبێت حكومەتی عێراق تەواوی بڕگەكانی رێككەوتن جێبەجێبكات
ھەندێك خاڵ ھەنە، رێگرن لە بەردەم گەڕانەوەی خانەوادەكان بۆ شنگال
K24 – ھەولێر:
بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق داوای لە حكومەتی ئیتحادی كرد تەواوی بڕگەكانی رێككەوتنی ئاساییكردنەوە لەگەڵ حكومەتی ھەرێم لە بارەی شنگال و گەڕاندنەوەی ئاوارەكان بۆ قەزاكە جێبەجێبكات.
حەداد لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی: ھەندێك خاڵ ھەنە، رێگرن لە بەردەم گەڕانەوەی خانەوادەكان بۆ شنگال. داواشی لە حكومەت كرد رێككەوتنەكە تەواو بكات و ھەموو بڕگەكانی جێبەجێبكات.