سێ چەكداری داعش لە كەركووك كوژران

سەركردەیەكی داعش دەستگیر كرا

ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - ھەولێر

لە بۆردومانێکی ئاسمانیدا، سێ چەکداری داعش لە کەرکووک کوژران و سەرکردەیەکی رێکخراوەکەش دەستگیرکرا، لە دیالەش دوو سەربازی عێراق کوژران.

سەعد حەربییە، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک رایگەیاند، لە بۆردومانێکی ئاسمانیدا بۆ سەر حەشارگەیەکی چەکدارانی داعش، لە گوندی تەل عیدا، سەربە قەزای داقوق، سێ چەکدار کوژران.

هاوکات، دەزگای دژە تیرۆری عێراق، دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی رێکخراوکەی لە یەکێک لە گەڕەکەکانی رۆژهەڵاتی کەرکووک راگەیاند.

لەلایەکی دیکەوە لە ناوچەیەکی باشووری شارەدێی بوهرز، لە سنووری پارێزگای دیالە، دوو سەربازی سوپای عێراق، لەلایەن قەناس بەدەستێکی داعشەوە کوژران.

Fly Erbil Advertisment