سوپای ئێران: هێرشمان کردە سەر ناوەندە سایبەرییەکان و فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل

ئەمڕۆ شەممە، 14ـی ئاداری 2026، سوپای ئێران رایگەیاند، لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەرەوە، چەند یەکە و ناوەندێکی سایبەری و شوێنی کۆبوونەوەی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلیان کردووەتە ئامانج.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی فارس، سوپای ئێران رایگەیاندووە، "بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، توانیمان یەکە و سەنتەرە سایبەرییەکانی ئیسرائیل بکەینە ئامانج."

سوپای ئێران وردەکاریی زیاتری ئاشکرا کردووە و دەڵێت: "لە هێرشەکانماندا، دەزگای هەواڵگریی سەربازیی، یەکەیەکی ئۆپەراسیۆنە سایبەرییەکان و شوێنی کۆبوونەوەی فڕۆکە جەنگییەکانمان ئیسرائیلمان پێکاوە."