ئێران پێشنیازی دامه‌زراندنی سندووقێكی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ عێراق ده‌كات
كۆماری ئیسلامی ئێران پێشنیازی كرد، له‌گه‌ڵ عێراق سندووقێكی هاوبه‌شی تایبه‌ت به وه‌به‌رهێنان دابمه‌زرێنن.
K24 – هه‌ولێر:
كۆماری ئیسلامی ئێران پێشنیازی كرد، له‌گه‌ڵ عێراق سندووقێكی هاوبه‌شی تایبه‌ت به وه‌به‌رهێنان دابمه‌زرێنن.
وه‌زیری وزه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، "ره‌زا ئاردكانیان" رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی بازرگانی لیژنه‌ی هاوبه‌شی عێراق و ئێران پێشنیازی كردووه، هه‌ردوو وڵات سندووقێكی هاوبه‌ش دابمه‌زرێنن و سندووقه‌كه تایبه‌ت بكه‌ن به هه‌نارده‌كردنی خزمه‌تگوزارییه ته‌كنیكی و ئه‌ندازه‌ییه‌كان.
گوتیشی: ئه‌و سندووقه ئه‌گه‌ر دایبمه‌زرێنین، یارمه‌تیده‌رێكی باش ده‌بێت بۆ كه‌رتی تایبه‌تی نێوان هه‌ردوو وڵات و جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان ئاسان ده‌كات.