پشتیوانە گەورەکەی ترەمپ کۆچی دوایی کرد
ملیاران دۆلاری خۆی بۆ پشتیوانی ئیسرائیل و کۆمارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌كارهێنا

K24 - هه‌ولێر:
شیلدۆن ئه‌دیلسۆن، سه‌رمایه‌دارێكی ئه‌مه‌ریكی، كه به گازینۆیەکی لە لاس ڤێگاس دەستی پێ‌کرد و بەرەو ئاسیا فراوان بوو. ملیاران دۆلاری خۆی بۆ پشتیوانی پارتی کۆماری لە پرسەکانی ناوخۆ و راستڕه‌وه‌كانی ئیسرائیل بەکارهێنا، کۆچی دوایی کرد.
شیلدۆن ئه‌دیلسۆن، کوڕی شۆفێرێكی تەکسی، کە گەورەترین ئیمپراتۆریەتی گازینۆ و هۆتێلەکانی هاوینەهەواری جیهانی، لە لاس ڤێگاس، ماکاو، سەنگافورە، مەککە و قومارخانەکانی دیکە بنیاتناوە، سامانێکی گەورەی خۆی بۆ سەرخستنی ئەجێندا سیاسییە راستڕه‌وه‌کان، لە ئەمەریکا و ئیسرائیل بەکارهێناوە، شەوی دووشەممە (11ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2021) له ته‌مه‌نی (87) ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
د.ی