پۆلیسێك راهێنانه‌كانی وه‌رزشی كۆنگفو ده‌كات
"هه‌فتانه، دوو سێ رۆژم بۆ چوونه ده‌ره‌وه له‌و جه‌نجاڵییه‌ی شار ته‌رخانكردووه"

K24 - هه‌ولێر:
هاووڵاتییه‌كی دانیشتووی سۆران، خێزانداره و ئه‌ركی فه‌رمی پۆلیسه، وه‌ك حه‌زێك راهێنانه‌كانی وه‌رزشی كۆنگفو ده‌كات، به‌ڵام بۆ خۆپارێزی له په‌تای كۆرۆنا، به‌رده‌وام دوای ئه‌ركی میری، بۆ راهێنان ده‌چێته گونده‌كه‌ی خۆی له برادۆست و له‌ناو سروشتی ناوچه‌كه، سه‌رقاڵی خولیاكه‌یه‌تی.
کاروان عه‌بدوڵڵا، ، یاریزانی کۆنگفویە، ئەو مەشقەکانی بردووه‌تە گوندی "ژوژیلە" لە برادۆست، سەرگەرمی مەشقە لە بەهێزکردنی ماسوولکە و راهێنان لە خێراتربوونی جوڵەکانی یاری کۆنفۆدا.
كاروان گوتی: " كۆنگفو حه‌ز و خولیای منداڵیم بووه، هه‌فتانه، دوو سێ رۆژم بۆ چوونه ده‌ره‌وه له‌و جه‌نجاڵییه‌ی شار ته‌رخانكردووه، ئه‌م حه‌زه‌م وایكردووه زیاتر په‌ره به‌و وه‌رزشه بده‌م و به‌رده‌وام بم".
ئەم جۆرە یاریانە لە بنەڕەتدا، تەواوی جوڵەکانی لە گیانداران و سرووشت وەرگیراون، دەستکەوتنی ئۆکسجینێکی پاك، لە ژینگەیەکی کراوە، هۆکاری بژاردەی کاروانە، لێرە پەرە بە هێز و هونەرە جەنگییەکانی بدات.
ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا و سەپاندنی کەرەنتینە، بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی ئەم پەتایە، هۆکارێك بوو، بۆئەوەی شارنشینەکان مەیلی زیاتریان بۆ سرووشت زیاد بکات، کاروانیش لە پاڵ خۆپارێزی لەم پەتایە، چێژ لە تێکەڵکردنی راهێنانەکانی لە ژینگەیەکی پاك وەرده‌گرێت.
د.ی