ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ 5 ساڵی دیکە لە پۆستەكەیدا بمێنێتەوە
گوتێرێس: ئەگەر ترەمپ ببێتەوە سەرۆکی ئەمەریکا ئامادە نییە لە پۆستی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکاندا بەردەوام بێت
K24 – ھەولێر:
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ 5 ساڵی دیکە لە پۆستی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکاندا بمێنێتەوە.
ستێفان دوجاریک، گوتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان رایگەیاند، گۆتێرێس بە ئەندامانی کۆمەڵەی گشتی و ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی راگەیاندووە، کە ئامادەیە بۆ 5 ساڵی دیکە لە پۆستی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکاندا بمێنێتەوە.
رۆژی ھەینی، گۆتێرێس 71 ساڵ بە ئەندامانی ھەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایشی گوتووە دەتوانێت لە 2022 تا 2026 لە پۆستەکەیدا بەردەوام بێت. بەریتانیاش پێشوازی و پیرۆزبایی لێدەکات.
چەند بەرپرسێکی نزیک لە گۆتێرێس ئاشکرای دەکەن، سکرتێری گشتی گوتویەتی: ئەگەر ترەمپ ببێتەوە سەرۆکی ئەمەریکا ئامادە نییە لە پۆستی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکاندا بەردەوام بێت.
سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆیان ھەیە بۆ دوو خول و بۆ ماوەی 10 ساڵ لە پۆستەکەیاندا بمێننەوە، ئەمەش بە ھەماھەنگی لەگەڵ 5 وڵاتە ھەمیشەییەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی.