وۆڵ ستریت جۆرناڵ: کۆمپانیا گەورەکانی نەوتی ئەمریکا هۆشداری دەدەن لە خراپتربوونی قەیرانی وزە

رۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"  لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرانی جێبەجێکاری کۆمپانیا گەورەکانی نەوتی ئەمریکا هۆشدارییان داوەتە بەرپرسانی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، کە ئەو قەیرانی وزەیەی بەهۆی جەنگ لەگەڵ ئێران دروستبووە، ئەگەری هەیە زیاتر خراپتر بێت.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، بەڕێوەبەرانی جێبەجێکاری کۆمپانیاکانی (ئێکسۆن، شیفرۆن، و کۆنۆکۆ فێلیپس)، لە زنجیرەیەک کۆبوونەوەدا کە چوارشەممەی رابردوو لە کۆشکی سپی ئەنجامدراون، هەروەها لە گفتوگۆکانی ئەم دواییەیاندا لەگەڵ "کریس ڕایت" وەزیری وزە و "دۆگ بێرگام" وەزیری ناوخۆ، هۆشدارییان داوە کە پەککەوتنی دابینکردنی وزە لە ڕێگەی گەرووی ستراتیژیی هورمزەوە، بەردەوام دەبێت لە دروستکردنی ناجێگیری و هەڵبەز و دابەزین لە بازاڕەکانی وزەی جیهاندا.