پیاوێک لە بەریتانیا گەڕاوەتەوە دهۆک و گوماندەکرێت تووشی نەوە نوێیەکەی کۆرۆنا بووبێت

تەندروستیی دهۆک : ھەموو ئەو کەسانەی بەرکەوتنیان لەگەڵدا ھەبووە، کەرەنتینەکراون
شاری دهۆك
شاری دهۆك

K24 - هەولێر

پیاوێک لە بەریتانیا گەڕاوەتەوە دهۆک و گوماندەکرێت تووشی نەوە نوێیەکەی کۆرۆنا بووبێت، هەموو ئەو کەسانەی بەرکەوتەیان لەگەڵدا هەبووە ئاگادارکراونەتەوە و کەرەنتینە کراون. 

د. ئەفراسیاب موسا، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی پارێزگای دھۆک بە کوردستان24ـی راگەیاند: لە دھۆک حاڵەتێکی گوماناوی لە جۆری ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا دەستنیشاکراوە، ھەموو پشکنین و رێکارەکان گیراونەتەبەر و ئێستا چاوەڕێی ئەنجامی پشکنینەکان دەکەین.

راشیگەیاند، کەسەکە پیاوێکی خەڵکی دھۆکە، لە وڵاتی بەریتانیا گەڕاوەتەوە و ھەموو ئەو کەسانەی بەرکەوتنیان لەگەڵدا ھەبووە، کەرەنتینەکراون و لەژێر کۆنترۆڵی ئەواندان.