ترەمپ: دەمانەوێت وڵاتان هاوکارمان بن لە بابەتی گەرووی هورمز
ترەمپ ئاماژە بەوە دەکات، لە 90 %مووشەکی بالیستی ئێرانمان کەمکردووەتەوە و لە %95درۆنەکانمان لەناو بردووە، زیاتر لە 100 کەشتی دەریای ئێران لەناوچووە، هەروەها حەوت هەزار ئامانجی ئێرانمان لەناو بردووە.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، ئەمڕۆ دووشەممە، 16ـی ئاداری 2026، رایگەیاند: بە تەواوی هێزی ئاسمانی و دەریایی ئێران لەناوچووە، هەروەها هەڵمەتێکی سەربازی بۆسەر هەڕەشەکانی ئێران دەستیپێکردووە و هێزی ئاسمانی و دەریایی ئیران لەناوچوون و ئێران لە دۆخێکی خراپدایە، حەوت هەزار ئامانجی ئێرانمان لەناوبردوون، ، 30 کەشتیمان لەناوبرد کە مینیان دەچاند لە گەرووی هورمز.
ترەمپ گوتیشی: لە 90% مووشەکی بالیستی ئێرانمان کەمکردووەتەوە و لە 95%درۆنەکانمان لەناو بردووە، زیاتر لە 100 کەشتی دەریای ئێران لەناوچووە، هەروەها حەوت هەزار ئامانجی ئێرانمان لەناو بردووە.
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکات، زیاتر لە 30 کەشتی مین رێژمان لەناو بردووە، هاوکات هانی ئەو وڵاتانە دەدەین کە ئابووریان پشت بە گەرووی هورمز دەبەستێت بێن هاوکاری ئێمە بکەن، چونکە ماوەیەکی لەمەوبەر پێشبێنیم کردبوو گەرووی هورمز وەک چەکێک بەکاربهێنرێت، بە مەبەست هێرشمان نەکردە سەر ژێرخانی نەوتی لە خارگ، بە یەک وشە دەتوانم بۆری نەوتی خارگ رابگرم.