بایدن ئافره‌تێكی بۆ سەرۆكایەتی ئاژانسی(USAUD) ده‌ستنیشانكرد

بایدن متمانەی خۆی دەربڕی بە توانای پاوەر لەو پۆستە نوێیەیدا وەك سەرۆكی (USAUD)

سامانسا پاوەر، نوێنەری پێشووی ئەمەریكا لە نەتەوە یەكگرتووەكانو ھەڵبژێردراو لە لایەن بایدەوە بۆ سەرۆكی  (USAUD)
سامانسا پاوەر، نوێنەری پێشووی ئەمەریكا لە نەتەوە یەكگرتووەكانو ھەڵبژێردراو لە لایەن بایدەوە بۆ سەرۆكی (USAUD)

K24 – ھەولێر:

سەرۆكی ھەڵبژێردراوی ئەمەریكا، جۆ بایدن رایگەیاند، سامانسا پاوەر، نوێنەری پێشووی ئەمەریكا لە نەتەوە یەكگرتووەكان، وەك سەرۆكی نوێی ئاژانسی ئەمەریكا بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (USAUD) ھەڵبژاردووە.

بایدن لە راگەیاندراوێكدا، كە تیمی راگواستنەوەی ئەو دەریچواندووە، متمانەی خۆی دەربڕی بە توانای پاوەر لەم پۆستە نوێیەییدا وەك سەرۆكی (USAUD) (ئاژانسێكی بەرپرسە لە بەرێوەبردنی یارمەتییە دەركییەكانی پێشكەش بە سیڤیلەكان دەكرێت) لەسەر كۆكردنەوەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و كاركردن لەگەڵ ھاوبەشەكانمان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەكانی ئەم سەردەمەمان، لەوانەش كۆرۆنا و گۆڕینی ئاووھەوا و ھەژاری  لە جیھاندا و پاشەكشەی دیموكراتییەت".

سامانسا پاوەر، سەرۆكی نێردەی ویلایەتە یەكگرتووەكان بوو لە نەتەوە یەكگرتووەكان لە ساڵانی نێوان 2013 تا 2017.