وەزارەتی بەرگری قەتەر: 13 مووشەکی بالیستی و چەندین درۆنی ئێرانیمان تێکشکاندووە
وەزارەتی بەرگری قەتەر رایگەیاند، وڵاتەکەی رووبەڕووی هێرشێکی مووشەکی و درۆنی بووەتەوە کە لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئاراستە کرابوون، بەڵام هێزە بەرگرییەکانی وڵاتەکە توانیویانە زۆربەی هێرشەکان پووچەڵ بکەنەوە.
دووشەممە 16ـی ئاداری 2026، وەزارەتی بەرگری قەتەر، لە بارەی هێرشەکانی ئێرانەوە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە، بەگوێرەی بەیاننامەکە، هێرشەکان لە رێگەی 14 مووشەکی بالیستی و ژمارەیەک درۆن ئەنجامدراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزی بەرگری ئاسمانی قەتەر توانیویەتی سەرجەم درۆنەکان و 13 مووشەکی بالیستی لە ئاسماندا تێکبشکێنن و رێگرییان لێ بکەن.
لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە، تەنها یەک مووشەک لە ناوچەیەکی چۆڵ و بێ ئاوەدانی کەوتووەتە خوارەوە، بەو هۆیەشەوە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتووەتەوە.