كۆبوونه‌وه‌ی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا بۆ له‌كارلادانی تره‌مپ ده‌ستیپێكرد
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا جارێكی دیكه بۆ تاوتوێكردنی پرسی له‌كارلادانی دۆناڵد تره‌مپ كۆبوویه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا جارێكی دیكه بۆ تاوتوێكردنی پرسی له‌كارلادانی دۆناڵد تره‌مپ كۆبوویه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه دوای ئه‌وه دێت، دیموكراته‌كان پڕۆژه‌بڕیارێكیان ئاماده كردووه، كه له رێگه‌یه‌وه داوای له‌كارلادانی تره‌مپ ده‌كه‌ن.
دیموكراته‌كان به تۆمه‌تی هاندان بۆ هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه و هه‌ڵكوتانه سه‌ر كۆنگرێس و تێكدانی ره‌وشی ئاسایش و زیانگه‌یاندن به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا داوای له‌كارلادانی تره‌مپ ده‌كه‌ن.
چوارشه‌ممه‌ی رابردوو، لایه‌نگرانی تره‌مپ، له خۆپیشاندانێكدا چوونه ناو بینای كۆنگرێس و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نوێنه‌ران و پیرانیان په‌كخست، كه بڕیار بوو ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی (3ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2020) په‌سند بكه‌ن.