لاریجانی: ترەمپ گومانی لە راستی خۆپیشاندانەکانی ئێران هەیە و بە ژیری دەستکرد ناوی دەبات

لە نوێترین لێدوانیدا سەبارەت بە بارودۆخی ناوخۆی ئێران، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی باس لە گردبوونەوە و خۆپیشاندانی ملیۆنی دەکەن لە شارەکانی ئێران دژی ئەمریکا و ئیسرائیل، راستی نین و لە رێگەی تەکنەلۆژیای ژیری دەستکر (AI) دروستکراون.

دووشەممە 16ـی ئاداری 2026، عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران، لە هەژماری خۆی لە پلاتفۆرمی ( ئێکس ) نوسویەتی، ئەم لێدوانەی ترەمپ لە لایەن لایەنگرانی شۆڕشی ئێرانەوە بە لێدوانەکانی کۆتا سەرۆکوەزیرانی سەردەمی پەهلەوی دەشوبهێنرێت، بەگوێرەی دەقی پۆستەکەی لاریجانی، 47 ساڵ لەمەوبەر و لە دواساتەکانی سەرکەوتنی شۆڕشی ساڵی 1979، دواین سەرۆکوەزیرانی شای ئێران دەیگوت "ئەو دەنگە گەورەیەی جەماوەر کە لە شەقامەکاندا دەبیسترێت، دەنگێکی راستی نییە و تەنها دەنگی تۆمارکراوی سەر کاسێتە".

لە بەشێکی تری قسەکانیدا لاریجانی دەڵێت،"ئەم گومانانەی ئێستای ترەمپ هاوشێوەی هەڵەکانی رابردووی دەسەڵاتدارانی پێشووی ئێرانە دڵنیابن،"سەرکەوتنی مێژوویی گەلی ئێران بەسەر پاشماوەکانی دوورگەی ئێپستین نزییکە".