كازمی داوای لێبوردنی كرد
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ په‌یوه‌ندیكرد به به‌ڕێوبه‌ری ئاماده‌یی سه‌ره‌كی ناسرییه و داوای لێبوردنی لێ‌كرد، دوای ئه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق هه‌ڵیانكوتابووه سه‌ر ئاماده‌ییه‌كی كوڕان.
K24 – هه‌ولێر:
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ په‌یوه‌ندیكرد به به‌ڕێوبه‌ری ئاماده‌یی سه‌ره‌كی ناسرییه و داوای لێبوردنی لێ‌كرد، دوای ئه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق هه‌ڵیانكوتابووه سه‌ر ئاماده‌ییه‌كی كوڕان.
كازمی له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا به به‌ڕێوبه‌ره‌كه‌ی وتووه: داوای لێبوردنم له‌و ره‌فتاره‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌یه و هیوادارم هه‌ستی مامۆستا و قوتابیانی بریندار نه‌كردبێت.
گوتیشی: ئه‌و ره‌فتاره ده‌ربڕی خه‌سڵه‌ت و هه‌ڵسوكه‌وتی هێزه ئه‌منییه‌كان نییه و پێویسته ئارامی بۆ ناسرییه بگه‌ڕێته‌وه.
ئه‌و داوای لێبوردنه دوای ئه‌وه هات، كه هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ئاماده‌ییه‌كی ناسرییه و به زه‌بری هێز و ئه‌شكه‌نجه‌دان قوتابییه‌كیان ده‌ستگیركرد.
یه‌كێك له قوتابییه‌كان ئه‌و دیمه‌نه‌ی به مۆبایله‌كه‌ی ده‌ستی تۆمار كردووه و بڵاوبوونه‌وه‌ی كاردانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
سه‌ندیكای مامۆستایانی عێراق ئیدانه‌ی ئه‌و ره‌فتاره‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی كردووه و داوایكردووه، تاوانباران به سزا بگه‌یه‌ندرێن.
شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی ناسرییه له به‌یاننامه‌یه‌كدا قه‌ده‌غه‌ی كردووه هیچ هێزێكی ئه‌منی بێ مۆڵه‌ت وبڕیای دادگا بچنه ناو ناوه‌نده‌كانی خوێندنه‌وه.
وه‌ك له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت چه‌كداره‌كان فێرخوازێك په‌لكێش ده‌كه‌ن و لێی ده‌ده‌ن، كه جانتای قوتابخانه‌ی به ده‌سته‌وه‌یه.