پاریس منداڵه فه‌ره‌نساییه‌كانی داعش ده‌باته‌وه
حكومه‌تی فه‌ره‌نسا حه‌وت منداڵی به‌جێماوی چه‌كداره فه‌ره‌نساییه‌كانی داعشی له ناوچه‌كانی باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا وه‌رگرته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی فه‌ره‌نسا حه‌وت منداڵی به‌جێماوی چه‌كداره فه‌ره‌نساییه‌كانی داعشی له ناوچه‌كانی باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا وه‌رگرته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، ئه‌و منداڵانه به سه‌لامه‌تی له سووریاوه گواستراونه‌ته‌وه پاریس و ئێستا له ژێر چاودێری كۆمهڵایهتییدان.
فه‌ره‌نسا سوپاسی به‌رپرسانی خۆجێیی ناوچه‌كه‌ی كرد بۆ هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریان له پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و منداڵانه.
ئه‌و منداڵانه باوكه فهرهنساییهكانیان له شه‌ڕی داعشدا و له ریزی چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه كوژراوون و له دوای رزگاركردنه‌وه‌ی ناوچه‌كان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش، له كه‌مپه‌كانی سه‌ر به ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سووریا بوون.