فیلم نییە.. جولی كرێگرتەی "سی ئای ئەی"یە

ھاریكاری سینەمایی ئەنجلینا لەگەڵ ئاژانسی ھەواڵگری بەشێوەیەكی باش بەھێز و توكمەكراوە

ئەنجلینا جولی و كاركردن لەگەڵ دەزگای سی ئای ئەی
ئەنجلینا جولی و كاركردن لەگەڵ دەزگای سی ئای ئەی

K24 – ھەولێر:

كاتێك ناوی ئەكتەری ئەمەریكایی، ئەنجلینا جولی دێت، یەكسەر لە مێشكدا دەچەسپێت كەوا فیلمێكی ھۆلیۆدی لە ئاسۆدا ھەیە، بەھۆی بلیمەتیی لە نواندن و توانای لە بەخشینی راستگۆیی بەكارەكانی بە تایبەتی ئەوانەی پەیوەستن بە كاری كرێگرتەی وسیخوڕی.

بەڵام رۆژنامەی "سەن"ی بەریتانیایی، لە راپۆرتێكیدا ئاشكرایكردووە، جولی، كە یەكێكە لە دیارترین ئەستێرەكانی ھۆلیۆد "سیخوڕێكی" نھێنییە و كار  بۆ بەرژەوەندی ھەواڵگری ناوەندی (ھەواڵگری ئەمریكا) دەكات.

رۆژنامەكە روونیكردووەتەوە، ھەندێك قسە ھەنە لەسەر ئەوە ئەكتەرە 45 ساڵییە، بە تایبەت دوای ئەوەی ناوی بە بەڕێوەبەری پێشووی ئاژانسی ھەواڵگری ناوەندی، دیڤید پترایۆس بەسترایەوە، ھەردووكیان لە شوباتی ساڵی 2008، گفتوگۆیان كرد و دواتر بەیەكەوە راوەستان و وێنەیەكیان لە بەغدا گرت، لەو كاتەشدا پترایۆس پۆستی فەرمانداری باڵای ھەبوو لە عێراق.

رۆژنامەكە لە شارەزا تۆم سیكەری گواستووەتەوە، كە خاوەنی پەڕتووكی "سینەمای ئاسایشی نەتەوەیی"یە و گوتوویەتی: لەو بڕوایەدایە، جولی "رووی" نموونەییە بۆ كۆمەڵگای ھەواڵگری.

سەن گوتی: "لە ماوەی یەكەمی باراك ئۆبامادا، ھەوڵێك لە ئارادا بوو، بۆ داڕشتنی سیاسەتی دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكان". گوتیشی: "شتەكە بەردەوام بوو لە بەدیاركەوتن، وەك بڵێی سیاسەتی دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بەدرێژایی چەندین دەیە ھەر ھەمان شتە، بەڵام تا رادەیەكی زۆر بیرۆكەی دەستوەردانی مرۆڤیی بەھێز كرد... بیرۆكەی دەستەبەركردنی ئەستێرەیەكی لیبراڵی ھۆڵیۆد وەك روو بە تەمامی لەگەڵ ئەو شیوازەی دووبارە" داڕشتنەوەی سیاسەتی دەرەوە لەو قۆناغەدا دەگونجێت.

سكیر گوتی: "لەو بڕویەدا نەبووم ئەنجلینا، كرێگرتەیەكە لە ئاژانسی ناوه‌ندی و كرێ وەردەگرێت- بەڵام دەشێ وابێت... لەو بڕوایەدام لە شوێنێك لە دەیەی یەكەمی ئەم سەدەیە، كراوەتە كرێگرتە وەك جۆرێك لە جۆرەكانی پەیوەندی گشتی". گوتیشی: "بەدرێژایی شەڕ"ی سارد ھەر یەك لە ئاژانسی ھەواڵگری و نووسینگەی فیدراڵی كەسانیان لە ھۆلیۆد دەخستە رێزەكانیانەوە بەمەبەستی جیاجیا و بەپێی یەكێك لە شارەزایە دیارەكان لە پەیوەندی نێوان ھۆلیۆد و حكومەتی ئەمەریكا، لەوانەیە ئەنجلینا جولی لە بنەڕەتدا بەكرێگرتە كرابێت لە لایەن ئاژانسی سیخوڕی لە قۆناغێكدا لە دەیەی یەكەمی سەدەی بیست و یەكەم.

لەو كاتەوە، ئەو ئەستێرەیەی دووجار خەڵاتی ئۆسكاری بەدەستھێناوە، تۆمەتبارە لەلایەن بەرپرسانی بیانییەوە و توڕەنە لەوەی "بەكرێگرتەی" ئاژانسی ھەواڵگری ناوەندییە و كۆبوونەوەی ئەنجامداون و رۆڵی ھەبووە لە رووخاندنی بەڕێوەبەری ئاژانسەكە و رۆڵیشی لە دوو فلیمدا دیوە، كە ئاژانس پشتیوانیی لێكردووە.

ھەروەھا جولی چووە نێو یەكێك لە ناوەندە ھزرییە ھەرە بەھەژموونەكان لە سیاسەتی دەرەوە لە واشنتنی پایتەخت. چاوپێكەوتنێكیشی لەگەڵ سەرۆكی ماوە بەسەرچوو لە دەزگای ھەواڵگری بەریتانیا ئەنجامدا، كە یەكێكە لە بەھێزترین ھاوپەیمانی ئاژانسی ھەواڵگری ئەمەریكا.

لە رابردوودا، ئەنجلینا جولی گوتبووی، ئەو ھەرگیز نابێت بە سیخور، لە ساڵی 2010 بە ئاژانسی رۆژنامەوانی فەرەنسای گوت: "نەمتوانی ژیانێكی نھێنی بپارێزم، چونكە بۆ من و بۆ خێزانەكەم سرووشتی نییە، بەڵام پێموایە ئەوە قوربانییەكی زۆرە و خەڵك ئەنجامی دەدەن.

ئاماژە دەكرێت، تاكو ئێستا ھاریكاری سینەمایی ئەنجلینا لەگەڵ ئاژانسی ھەواڵگری بەشێوەیەكی باش بەھێز و توكمەكراوە، رۆڵی قارەمانییەتی بینی لە دوو فلیمی سیخوڕیدا و ئەو دوو فلیمە "زەگود شافێرد لە ساڵی 2006" و "سۆڵت لە ساڵی 2010" راستەوخۆ لە لایەن ئاژانسی ھەواڵگری ناوەندییەوە پشتیوانی و یارمەتی دران.