حکوومەتی عێراق پشووەکانی جەژنی رەمەزانی راگەیاند
نووسینگەی راگەیاندنی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری داوە بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە پشووی فەرمی رابگەیەنێت.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژەی بەوە دا، پشووەکە لە رۆژی چوارشەممە 18ی ئاداری 2026 دەست پێ دەکات و تاوەکوو رۆژی دووشەممە 23ی ئاداری 2026 بەردەوام دەبێت.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیران روونیشی کردەوە، رۆژی سێشەممە 24ی ئاداری 2026 دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاکانی دەوڵەتدا دەست پێ دەکاتەوە.
لە کۆتایی راگەیەنراوەکەدا هاتووە، هیوادارن ئەم جەژنە خێر و سەقامگیری بۆ سەرجەم عێراقییەکان و نەتەوەی ئیسلامی بهێنێت.
ساڵانە لە عێراق و هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنەکانی رەمەزان و قوربانەوە چەند رۆژێک وەک پشووی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکوومەت رادەگەیەندرێت.