ئێران سێ کەسی لەسێدارەدا
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 19ـی ئاداری 2026، دەسەڵاتی دادوەری ئێران، لەسێدارەدانی سێ کەسی بە تاوانی کوشتنی پۆلیس و ئەنجامدانی چالاکی بۆ بەرژەوەندی بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل لە کاتی خۆپیشاندانەکانی سەرەتای ئەمساڵدا لە وڵاتەکەی راگەیاند.
ماڵپەڕی 'میزان ئۆنلاین'ـی سەر بە دەسەڵاتی دادوەری بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە، سێ کەس کە لە کاتی خۆپیشاندانەکانی مانگی یەکدا بە تۆمەتی کوشتن و ئەنجامدانی چالاکی بۆ بەرژەوەندی ئیسرائیل و ئەمریکا سزا لە سێدارە دراون.
ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، تاوانباران دەستیان لە کوشتنی دوو ئەفسەری پۆلیسدا هەبووە.
دەسەڵاتی دادوەری ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو سێ کەسە لە کاتی خۆپیشاندانەکانی 8ـی کانوونی دووەمی 2026، بە بەکارهێنانی چەقۆ و چەکی دیکە دەستیان هەبووە لە هێرشەکاندا، کە لە ئەنجامدا دوو ئەفسەری پۆلیس گیانیان لەدەستداوە.
کاربەدەستانی ئێران چەندین جار نەیارانی تارانیان لەوانە ئیسرائیل و ئەمریکا تۆمەتبار کردووە بە تێوەگلان لەو نائارامییەی کە سەرەتای ئەمساڵ وڵاتەکەی گرتەوە.