یەکێتیی ئەوروپا: نابێت وێستگەکانی ئاو و وزە بە ئامانج بکرێن

یەکێتیی ئەوروپا رێکاری کاتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەرزیی نرخی وزە دەگرێتەبەر و داوای پاراستنی هاووڵاتییانی سڤیل لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات.

یەکێتیی ئەوروپا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، ژمارەیەک رێوشوێنی کاتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەرزبوونەوەی نرخی وزە لە ئەوروپا دەگرنەبەر، داواش دەکات گرژییەکان کەمبکرێنەوە و هاووڵاتیی مەدەنی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بپارێزرێن.

هەروەها رایدەگەیەنێت، لەگەڵ وڵاتانی زیانلێکەوتوو بەهۆی هێرشەکانی ئێرانەوە هاوسۆزن، نابێت وێستگەکانی ئاو و وزە بکرێنە ئامانج.

یەکێتیی ئەوروپا جەخت لەوە دەکاتەوە، بە توندی هێرشە هەڕەمەکییەکانی ئێران سەرکۆنە دەکەن و گەلی ئێرانیش مافی خۆیانە بڕیار لە چارەنووسیان بدەن.