ئۆرسولا ڤۆندەڵاین: بەهۆی جەنگەوە نرخی وزە لە 30%بەرزبووەتەوە

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا ئاماژە بەوە دەکات، هێرشی ئێران بۆ سەر کەشتیە بازرگانییەکان و نەوت هەڵگرەکان کاریگەری لەسەر ئەوروپا دروستکردووە، پێویستە بە کردار کاربکەین و رێوشوێنی خۆمان دەگرینەر بۆ رووبەڕووبوونەوەی نرخی وزە.

ئەمڕۆ هەینی، 20ـی ئاداری 2026، ئۆرسولا ڤۆندەڵاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا رایگەیاند: ئاسایش و سەقامگیری قوبرس پەیوەستە بە ئاسایش و سەقامگیری یەکێتیی ئەوروپاوە، زۆربەی قەیرانەکانی جەنگی ئێران و ئەمریکا و ئیسرائیل کاریگەرییەکەی لەسەر ئابووریی دروستکردووە، هەماهەنگی خۆمان دووپاتدەکەینەوە بۆ رووبەرووبوونەوەی بەرزبوونەوەی نرخی وزە، تاوەکو کێشە و ئاڵۆزییەکان قۆڵترببنەوە، بە دڵنییاوە نرخی وزەش زیاتر بەرز دەبێتەوە، بەهۆی ئەم جەنگەوە نرخی وزە لە  30% بەرزبووەتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوە دا، هێرشی ئێران بۆ سەر کەشتیە بازرگانییەکان و نەوت هەڵگرەکان کاریگەری لەسەر ئەوروپا دروستکردووە، پێویستە بە کردار کاربکەین و رێوشوێنی خۆمان دەگرینەر بۆ رووبەڕووبوونەوەی نرخی وزە.

ئۆرسولا ڤۆندەڵاین باسی لەوەش کرد، لە هەر سوچێکی یەکێتیی ئەوروپا نرخی وزە بەرزبووەتەوە، لەگەڵ هەموو وڵاتانی ئەندام لە هەماهەنگی بەردەوامداین بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی بەرزبوونەوەی نرخی وزە و کارەبا، چونکە نرخی کارەباش بەرزبووەتەوە، بە بەراورد بە ڕابردوو، 15 بەرانبەر بەرزبووتەوە، دەمانەوێت باجی سەر کارەباش کەمکەینەوە.