سه‌رۆكی فلیپین: ئافره‌ت به كه‌ڵكی سه‌رۆكایه‌تی نایه‌ت
سه‌رۆكی فلیپین، رۆدریگۆ دوتیرتی، رایگه‌یاند، سه‌رۆكایه‌تی كارێكه بۆ ئافره‌ت ده‌ست نادات به هۆی جیاوازی سۆزداریانه‌وه له‌گه‌ڵ پیاوان.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی فلیپین، رۆدریگۆ دوتیرتی، رایگه‌یاند، سه‌رۆكایه‌تی كارێكه بۆ ئافره‌ت ده‌ست نادات به هۆی جیاوازی سۆزداریانه‌وه له‌گه‌ڵ پیاوان.
دوتیرتی، ره‌تیكرده‌وه، هه‌وڵی بۆ ئه‌وه دابێت كچه‌كه‌ی بكرێته سه‌رۆكی وڵات و ئه‌و قسانه‌شی له وه‌ڵامی ئه‌و ده‌نگۆیانه هات، كه باسیان له‌وه ده‌كرد، كچه‌كه‌ی ده‌بێته سه‌رۆكی فلیپین.
له‌و باره‌یه‌وه گوتی: كچه‌كه‌م خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تی ناپاڵێوێت، پێم وتووه كه ئه‌و كاره نه‌كات.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و كاره له‌گه‌ڵ ئافره‌تدا ناگونجێت. پێكهاته‌ی سۆزدارانه‌ی ژن به ته‌واوی له پیاو جیاوازه و ئه‌مه‌ش چیرۆكێكی خه‌مهێنه‌ره.
ئه‌م قسانه‌ی دوتیرتی دوای ئه‌وه دێت له دوو ماوه‌ی جیاوازدا سه‌رۆكی فلیپین ئافره‌ت بوونه و یه‌كێكیان له (1986 - 1992)، كورازون ئاكینۆ بووه و دووه‌میان له (2001 - 2010) گلۆریا ماكاباجال ئورویۆ بووه.