ئه‌مه‌ریكا: توندڕه‌وی له ریزی سوپاكه‌مان زیادیكردووه
به‌رپرسێكی باڵای سوپای ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، به درێژایی ساڵی رابردوو تێبینی كراوه، توندڕه‌وی له ریزی سوپادا په‌ره‌ی سه‌ندووه.
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی باڵای سوپای ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، به درێژایی ساڵی رابردوو تێبینی كراوه، توندڕه‌وی له ریزی سوپادا په‌ره‌ی سه‌ندووه.
ئه‌و به‌رپرسه به ئاژانسی رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه، به‌راورد به ناو كۆمه‌ڵگه، توندوتیژی و توندڕه‌وی له ناو سوپادا زیادی كردووه.
هه‌روه‌ها گوتی: ژماره‌ی ئه‌و سكاڵایانه‌ی به هۆی ئه‌و توندوتیژیانه‌ی ناو سوپا تۆمار كراوون زیاتر بووه.
نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی فیدراڵی ئه‌مه‌ریكا، سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت ئایا هیچ سه‌ربازێكی ریزی سووپا چووه‌ته پاڵ خۆپیشانده‌رانی لایه‌نگری دۆناڵد تره‌مپ.