كیم جونگ ئون: به‌هێزترین چه‌كی نمایش كرد
ئاژانسی هه‌واڵیی ره‌سمی كۆریای باكوور، بڵاویكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی مووشه‌كێكی بالیستی نمایش كردووه، كه له ژێردهریاییهكانهوه به‌ره‌و ئامانجه‌كه‌ی هه‌ڵده‌درێت.
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵیی ره‌سمی كۆریای باكوور، بڵاویكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی مووشه‌كێكی بالیستی نمایش كردووه، كه له ژێردهریاییهكانهوه به‌ره‌و ئامانجه‌كه‌ی هه‌ڵده‌درێت.
به بۆنه‌ی كۆتایهاتنی كۆنگره‌ی حزبی فه‌رمانڕه‌وا، كۆریای باكوور نمایشێكی سه‌ربازی گه‌وره‌ی رێكخست.
ئاژانسه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌و مووشه‌كه بالیستییه به‌هێزترین مووشه‌كی ستراتیژییه كه له ژێردهریاییهكانهوه هه‌ڵبدرێت.
نمایشه‌كه به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی كۆریای باكوور، كیم جونگ ئون به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
كۆنگره‌ی هه‌شته‌می حزبی كرێكارانی فه‌رمانڕه‌وا له كۆریای باكوور هه‌شت رۆژی خایاند.