واشنتن پۆست: راستڕه‌وه توندڕه‌وه‌كان به چه‌ك دژایه‌تی بایدن ده‌كه‌ن
رۆژنامه‌ی "واشنتن پۆست"ی ئه‌مه‌ریكایی بڵاویكرده‌وه، راستڕه‌وه توندڕه‌وه‌كان كۆسپ ده‌خه‌نه به‌رده‌م پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له تره‌مپه‌وه بۆ بایدن.
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "واشنتن پۆست"ی ئه‌مه‌ریكایی بڵاویكرده‌وه، راستڕه‌وه توندڕه‌وه‌كان كۆسپ ده‌خه‌نه به‌رده‌م پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له تره‌مپه‌وه بۆ بایدن.
بڕیاره رۆژی بیستی ئه‌م مانگه پرسه‌ی ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات له نێوان تره‌مپ و بایدن له كۆشكی سپی به‌ڕێوه‌بچێت.
رۆژنامه‌كه باسی له‌وه‌كردووه، سه‌رجه‌م ده‌سته یاساییه‌كان له ئه‌مه‌ریكا هۆشداریان داوه له مه‌ترسی روودانی هێرشی چاوه‌ڕوانكراو بۆ سه‌ر كۆنگرێس.
رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی: لایه‌نگرانی تره‌مپ بۆمب و چه‌كی ئۆتۆماتیكی به‌كارده‌هێنن.
پێشتر، سه‌رۆكی نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی فیدراڵی ئه‌مه‌ریكا، كریستۆڤه‌ر رای، گوتبووی: به دووری نازانن خۆپیشاندان و پێكدادانی چه‌كداری له سه‌روبه‌ندی دانانی جۆ بایدن به‌ڕێوه‌بچێت.