جۆ بایدن ھەژماری سەرۆكایەتی خۆی لە تویتەر راگەیاند و یەكەم چریكەی نارد

سەرۆكی ھەڵبژێردراوی ئەمەریكا، جۆ بایدن ھەژماری نوێی فەرمی خۆی لەسەر "تویتەر"  راگەیاند و پێنجشەممە یەكەم چریكەی نارد.

ھەژماری بایدن تا بە فەرمی لە پۆستەكەی دەستبەكار دەبێت
ھەژماری بایدن تا بە فەرمی لە پۆستەكەی دەستبەكار دەبێت

K24 – ھەولێر:

سەرۆكی ھەڵبژێردراوی ئەمەریكا، جۆ بایدن ھەژماری نوێی فەرمی خۆی لەسەر "تویتەر"  راگەیاند و پێنجشەممە یەكەم چریكەی نارد.

بایدن لە چریكەیەكەیدا گوتی: "ھەڤاڵان ئەمە دەبێتە ھەژماری تایبەتم بە ئەركە فەرمییەكانم لە سەر تویتەر وەك سەرۆك. لە كاتژمێر 12.01ی نیوەڕۆی 20 كانوونی دووەم، دەبێتە "سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا-POTUS". بەڵام تا ئەو كاتە @joebiden" بەكاردەھێنم.

یەكەم تویتی بایدن لە ھەژماری فەرمیی سەرۆكایەتی ئەمەریكا
یەكەم تویتی بایدن لە ھەژماری فەرمیی سەرۆكایەتی ئەمەریكا

لە ھەنگاوێكی جیا لەگەڵ ئەوەی لە ساڵی 2017 روویدا، كاتێك ترەمپ لە سەرۆكایەتی دەستبەكار بوو، كۆمپانیای تویتەر نیازی وایە ھەژماری سەرۆكایەیی بگەڕێنێتەوە رەوشی بنەڕەتی(بەئەرشیفكردنی)، ئەمەش ده‌بێتە ھۆی ئەوەی بایدن بە ملیۆنان بەدواچوونەران لە ھەژماری فەرمی پێشوووی ترەمپ لە دەستبدات.

گوتەبێژی تویتەر، كە داوایكردووە ناوی بڵاونەكرێتەوە، جەختیكردەوە لەسەر پلانە راگەیاندراوەكان و گوتی: ئامانجی كۆمپانیا پشتیوانی بە ئەرشیفكرن ھەژمارەكانە و دواتر گواستنەوەیان بۆ ئیدارەكانی داھاتوو، بەپێی بلۆمبێرگ.

جێگای ئاماژەیە، ترەمپ نزیكەی 12 ملیۆن بەدواچوونەریش لە ھەژماری ئۆباما، سەرۆكی پێشووی بۆ مابوویەوە.

ھەروەھا تیمی بایدن ھەژمارە فەرمییەكان خانمی یەكەمی داھاتوو، جیل بایدن و بەرپرسانی دیكەی ئیدارەی بایدن وەك سكرتێری رۆژنامەوانی داھاتوو لە كۆشكی سپیدا، جین ساكی دەكەنەوە.