بوومەلەرزە ئەندەنووسیای گرتەوە و كوژراو و بەسەدان برینداری لێكەوتەوە

ئاژانسی بەڕێوەبردنی كارەسەتەكان گوتی: زنجیرە بوومەلەرزەیەك لە میانی 24 كاتژمێری رابردوودا روویداوە

بوومەلەرزەی ئەندەنووسیا
بوومەلەرزەی ئەندەنووسیا

K24 – ھەولێر:

ئەمڕۆ ھەینی بوومەلەرزەیەك بەگوڕی 6.2 پلە لە دوورگەی سولاویسی لە ئەندەنووسیا روویدا و لە ئەنجامدا بە لای كەمەوە 4 كەس گیانیان لەدەستداوە و بە سەدانیش بریندار بوونە و ھاووڵاتیانی ترس لێنیشتوو پەنایان بردووەتە بەر شوێنی ئارامتر دوای ئەوەی زۆر لە خانووبەره‌كان زیانیانە بەركەوتووە. بەپێی ئاژانسی بەرێوەبردنی كارەساتە نیشتیمانیەكان.

ناوەندی بوومەلەرزەكە لە دووری 6 كم بوو لە باكووری رۆژھەڵاتی شاری ماجینی و بە قوڵایی 10 كم بوو.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكانی ئاژانسەكە، بە لای كەمەوە 4 كەس گیانیان لەدەستداوە و 637 كەسی لە ماجینی  بریندار بووەنە، بەلام 3 كەسی دیكەش ھەنە گیانیان لە دەستداوە و 24 كەسیش بریندار بوونە لە ھەرێمی "ماموجو"ی ھاوسێ.

ئاژانسەكە گوتی: بەھەزاران ھاووڵاتی لە ماڵەكانیان رایانكرد كاتێك بوومەلەرزەكە لە دوای كاتژمێر یەكی شەو لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ھەینی بەكاتی ئەوێ روویدا و بەلای كەمەوە 60 خانووبەرە زیانیان بەركەوتووە.

دانیشتوان زۆر بە توندی ھەستیان بە بوومەلەرزەكە كرد بۆ ماوەی 4 چركە، بەڵام لەرزینەكە نەبووە ھۆی ھەڵكشانی شەپۆلەكانی "سۆنامی".

گرتە ڤیدیۆیەكانی لە سۆشیال میدیا بڵاوكراونەتەوە، بەدیاردەخەن بەشێك لە دانیشتوان لەسەر ماتۆڕ بەرەو ناوچە بەرزاییەكان رادەكەن و مناڵێك گیری خواردووە لە نێو پارچە رووخاوەكاندا و خەڵكەكە بەدەست ھەوڵ دەدەن ئەو وێرانەیانە لاببەن لەسەریان.

پێش چەند كاتژمێرێك رۆژی پێنجشەممە، بوومەلەرزەیەكی بە گوڕی 5.9 لە ھەمان  ناوەچە روویدا و زیانی بە ھەندێك خانوو گەیاند.

ئاژانسی بەڕێوەبردنی كارەسەتەكان گوتی: زنجیرە بوومەلەرزەیەك لە میانی 24 كاتژمێری رابردوودا روویدا و بەلای كەمەوە بووە ھۆی 3 داڕمانی زەوی و پچڕانی كارەبا.

ئەندەنووسیا دەكەوێتە ناوچەی چالاكی بوومەلەرزەیی، كە بە بازنەی ئاگر ناسراوە.

لە ساڵی 2018 بەھەزارن كەس گیانیان لەدەستدا لە ئەنجامی بومەلەزرەیەك بە گوڕی 6.2 و بووە ھۆی سۆنامی لە شاری بالو لە سولاویسی.

بوومەلەرزەی ئەندەنووسیا
بوومەلەرزەی ئەندەنووسیا
بوومەلەرزەی ئەندەنووسیا
بوومەلەرزەی ئەندەنووسیا
بوومەلەرزەی ئەندەنووسیا
بوومەلەرزەی ئەندەنووسیا