واشنتن داوای نەتەوە یەكگرتووەكان رەتدەكاتەوە
واشنتن داوای نەتەوە یەكگرتووەكانی رەتكردەوە لە پاشگەزبوونەوەی لە پۆلینكردنی كۆمەڵەی "ئەنساروڵڵا"ی یەمەنی، وەك رێكخراوێكی تیرۆریستی
K24 – ھەولێر:
واشنتن داوای نەتەوە یەكگرتووەكانی رەتكردەوە لە پاشگەزبوونەوەی لە پۆڵینكردنی كۆمەڵەی "ئەنساروڵڵا"ی یەمەنی، وەك رێكخراوێكی تیرۆریستی و رایگەیاند، واشنتن پابەندە بە بڕیارەكەی خۆی و لە ھەمان كاتدا، میكانیزمێك دادەنێت بۆ سووككردنی كاریگەرییەكەی لەسەر رەوشی مرۆڤی لە یەمەن.
ریچارد میلس، نوێنەری ویلایەتە یەكگرتووەكان لە نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش گوتی: وڵاتەكەی چاوخشاندنی كردووە بەو ھۆشداریانەی پەیوەستن بە كارە مرۆڤایەتییەكان لە یەمەن لەبارەی ئەو بڕیارەی وڵاتەكەی سەبارەت بە كۆمەڵەی حوسی و رێكارەكانی ئاسانكردنی گەیشتنی ھاریكارییە مرۆڤایەتییەكان و ھاوردە بازرگانییەكان بۆ یەمەن دەگرێتەبەر.
گوتیشی: "لەو بڕوایەدام ئەمە ھەنگاوە جووڵەی درووستە كە دەبێت پەیڕەو بكرێت، بۆ ناردنی ئاماژەی درووست، ئەگەر بمانەوێت رێڕەوی سیاسی بەرەو پێشەوە بڕوات".
رۆژی پێنجشەممە، زۆر لە بەرپرسانی نەتەوە یەكگرتووەكان داوایان لە واشنتن كرد، پاشگەزبێتەوە لە بڕیارەكەی، كە لەوانەیە بەپێی دیدی ئەوان، بێبێتە مایەی داڕمانێكی مەترسیداری رەوشی مرۆڤی لە یەمەن، لەوانەش ئەگەری سەرھەڵدانی برسییەتی و قات وقڕی بەشێوەیەك، كە پێشتر وێنەی نەبووبێت.
سەرچاوە: RT