بەرخێكی شەش قاچ دەبێتە جێگەی سەرسوڕمان

نزیکەی 20 رۆژ بەر لە ئێستا بەشێوەیەکی تەندروست لەدایکبووە

بەرخی شەش قاچ لە دیاربەكر
بەرخی شەش قاچ لە دیاربەكر

K24 - ھەولێر

لە شارۆچکەی چنار سەر بە پارێزگای دیاربەکری باكووری كوردستان، بەرخێك کە شەش قاچی ھەیە، بووەتە جێگەی سەرسوڕمان لای خەڵك.

مەقسود بوڵوت، خاوەنی بەرخەكە رایگەیاند، بەرخەكە نزیکەی 20 رۆژ بەر لە ئێستا بەشێوەیەکی تەندروست لەدایکبووە و کە بینیویانە شەش قاچی ھەیە زۆر بەلایانەوە سەیر بووە.

گوتیشی: "پێشتر حاڵەتی لەمشێوەیەمان نەبینیوە. لە باوک و باپیرمم پرسی، ئەوانیش بەرخی شەش پێیان نەدیوە. لەکاتی لەدایکبووندا بەپێچەوانەوە لەدایکبوو، بەڵام تەندروستیی باشە و شیر دەخوات. لەگەڵ بەرخەكانی دیکە یاریی و رادەکەن. تەنھا جیاوازیی ئەوەیە کە شەش قاچی ھەیە".

بەرخی شەش قاچ لە دیاربەكر
بەرخی شەش قاچ لە دیاربەكر
بەرخی شەش قاچ لە دیاربەكر
بەرخی شەش قاچ لە دیاربەكر
بەرخی شەش قاچ لە دیاربەكر
بەرخی شەش قاچ لە دیاربەكر
بەرخی شەش قاچ لە دیاربەكر
بەرخی شەش قاچ لە دیاربەكر
بەرخی شەش قاچ لە دیاربەكر
بەرخی شەش قاچ لە دیاربەكر

سەرچاوە: aa

Fly Erbil Advertisment