سوپای پاسداران هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات

سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، هۆشداریی بە سوپای ئیسرائیل دا ئەگەر درێژە بە تاوانەکانی دژ بە خەڵکی بێ تاوانی مەدەنی لە فەڵەستین و لوبنان بدات، پێگەکانی خۆی لە باکووری فەڵەستین و کەرتی غەززە دەکاتە ئامانج.

بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "سوپای ئیسرائیل، بە قۆستنەوەی دۆخی شەڕ لە ناوچەکە و سەرنجی میدیاکان لەسەر ئەو شەڕە سەپێنراوەی کە ئەمریکا و ئیسرائیل دژی کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێوەیان بردووە، تاوانی جەنگی بەربڵاوی دژ بە خەڵکی مەدەنی لە لوبنان و فەڵەستین ئەنجامداوە.

گوتیشی: ئیسرائیل لە ئەنجامدانی جینۆساید هەموو هێڵە سوورەکانی بەزاندووە، راشیگەیاند، بەردەوامیی ئەم کارە بەرگە نەگیراوە". 

هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، سوپای ئیسرائیل ئاگادار دەکەینەوە کە ئەگەر تاوانەکانی دژ بە خەڵکی مەدەنی لە لوبنان و فەڵەستین بەردەوام بێت، ئەوە هێزەکانی دوژمن لە باکووری فەڵەستین و کەرتی غەززە بە قورسی بە مووشەک و درۆن بۆردومان دەکەین.