ئاماری نوێی کۆرۆنا: توشبوون بە پەتاکە دوو ئەوەندە و نیوی دوێنێیە
110 کەس تووشی پەتاکە بوون
K24 - هەولێر
لەکاتێکدا دوێنێ کەمترین کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون کە 43 کەس بوون، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا ژمارەی تووشبووان بەرزبووەوە و گەیشتە دووهێندە و نیوی ئەو ژمارەیە.
وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری رۆژانەی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای راگەیاند، بەپێی ئامارەکە: لە شەو و رۆژی رابردوودا 110 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، سێ کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
ژمارەی چاکبووان لە کۆرۆنا هەر بەرزە و لەو ماوەیەدا 971 کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.
هـ.ر.