كه‌شتییه‌كی ئۆكرانی له ده‌ریای ره‌ش نغرۆ بوو
له نزیك كه‌ناراوه‌كانی ویلایه‌تی بارتن له سه‌ر ده‌ریای ره‌ش كه‌شتییه‌كی ئۆكرانیی نغرۆ بوو و ژماره‌یه‌ك له تیمی كه‌شتیوانی كه‌شتییه‌كه گیانیان له‌ده‌ستدا.
K24 – هه‌ولێر:
له نزیك كه‌ناراوه‌كانی ویلایه‌تی بارتن له سه‌ر ده‌ریای ره‌ش كه‌شتییه‌كی ئۆكرانیی نغرۆ بوو و ژماره‌یه‌ك له تیمی كه‌شتیوانی كه‌شتییه‌كه گیانیان له‌ده‌ستدا.
سنان گونه‌ر، فه‌رمانڕه‌وای ویلایه‌ته توركییه‌كه رایگه‌یاند، ئه‌و كه‌شتییه بارهه‌ڵگره‌ی ئۆكرانیا (13) كه‌شتیوانی له‌سه‌ر بووه و له‌سه‌ر سێ به‌له‌می فریاگوزاری گیریان خواردبوو.
گوتیشی: توانراوه شه‌ش كه‌سیان رزگار بكرێن و ته‌رمی چوار كه‌سیشیان دۆزراوه‌ته‌وه.
پێشتر له باره‌ی ره‌چه‌ڵه‌كی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌ر كه‌شتییه‌كه بوون زانیاری جیاجیا بڵاوكرابوونه‌وه و دواتر ده‌ركه‌وت سه‌رجه‌میان ئۆكرانین.
تا ئێستا چاره‌نووسی سێ كه‌سی دیكه له سه‌رنشینانی كه‌شتییه بارهه‌ڵگره‌كه نه‌زانراوه.