سەرۆک بارزانی بەشداری لە پرسەی شەش پێشمەرگە شەهیدەکەی سۆران کرد

سەرۆک بارزانی بەشداری لە پرسەی شەش پێشمەرگە شەهیدەکەی سۆران کرد
سەرۆک بارزانی بەشداری لە پرسەی شەش پێشمەرگە شەهیدەکەی سۆران کرد

سەرۆک بارزانی بەشداری لە پرسەی شەهیدانی پێشمەرگە لە شاری سۆران دەکات

ڕۆژی چوارشەممە 25ی ئاداری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی بەشداری لە پرسەی شەهیدانی پێشمەرگە لە شاری سۆران کرد، کە لە ئەنجامی پەلاماری مووشەکەکانی ئێران ڕۆژی سێشەممە 24ی ئاداری 2026 بۆ سەر بارەگاکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە دەڤەری سۆران شەهیدبوون.

سەرۆک بارزانی پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادەکانیان کرد و هاوخەمی خۆی بۆیان دەربڕی.

 
 
 
 
 
 
 

دوێنێ سێشەممە، 25ـی ئاداری 2026، سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا بە توندی سەرکۆنەی هێرشە مووشەکییە بالیستییەکەی ئێرانی بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە کرد. 

سەرۆک بارزانی گوتی "ئەو پەلامارە دوژمنكارانەیە و، هیچ پاساوێك هەڵناگرێت. ئەوە بۆ جاری چەندەمە ئەم جۆرە هێرشانە بە بێ گوێدانە بنەماكانی دراوسێتی و یاسای نێودەوڵەتی بەرانبەر هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێت. ئەوە لە حاڵێكدایە كە هەرێمی كوردستان بەشێک نەبووە لەم شەڕەی ئێستا لە ناوچەکەدا هەیە و هیچكات هەڕەشە نەبووە بۆ سەر دراوسێکان. پێشمەرگە ئازیزترین و بەنرخترین سەرمایەی گەلەکەمانە".

بەرەبەیانیی سێشەممە، 24ـی ئاداری 2026، لە دوو هێرشی جیاوازدا، بە شەش مووشەکی بالیستیی ئێرانی، هێرش کرایە سەر بارەگایەکی فیرقەی حەوتی پیادەی دەڤەری یەک و هێزێکی فیرقەی پێنجی پیادەی هێزی پێشمەرگە لە سنووری سۆران. لە ئەنجامی هێرشەکاندا، شەش پێشمەرگە شەهید و 30ـی دیکەش بریندار بوون.