مەسرور بارزانی: لەسەر رێبازی شەهیدانمان بەردەوام دەبین

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، دوای بەشدارییکردنی لە مەراسیمی پرسەی ئەو شەش پێشمەرگەیەی کە لە هێرشەکەی ئەم دواییەدا شەهید بوون، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان و خەڵکی کوردستان کرد و جەختی لە بەردەوامیی رێبازی پێشمەرگە کردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی ئازاری 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە سۆران ئامادەی ڕێوڕەسمی پرسەی شەش پێشمەرگە بوو کە لە هێرشی مووشەکیی ئێراندا شەهید بوون.

سەرۆکی حکوومەت دوای بەشدارییکردنی لە پرسەکەدا، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، وێڕای سەرەخۆشیکردن لە بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدان و خەڵکی کوردستان، جەختی لە درێژەدان بە ڕێبازی شەهیدان کردەوە. لەمبارەیەوە سەرۆکی حکوومەت ڕایگەیاند: بە خەمێکی قووڵەوە سەرەخۆشی لە جەنابی سەرۆک و کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و لە خۆمان دەکەین بۆ لەدەستدانی ئەو شەش شەهیدە قارەمانە. هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازین.”

سەرۆکی حکوومەت دووپاتی کردەوە، ئەمانە شەهیدی غەدر و خیانەتن و بەبێ هۆکار ئەم هێرشەی سەر پێشمەرگە ئەنجامدرا. گوتیشی بەهۆی خوێنی ئەو شەهیدانە ئێمە بە سەربەرزی لە وڵاتەکەماندا دەژین و کوردستانەکەشمان بەهۆی خوێنی شەهیدانمان بە بەهایە، هەر وەکوو چۆن هیچ کاتێک خوێنی شەهیدان بە بە فیڕۆ نەچووە، ئەمجارەش هەر وا دەبێت.

سەرۆکی حکوومەت جەختیشی کردەوە، کە ئێمە نامانەوێت تێکەڵی هیچ شەڕێک ببین و دەمانەوێت کوردستان پارێزراو بێت و بۆ ئەمەش هەر شتێک پێویست بێت بۆ پاراستنی کوردستان و بەرگریکردن لە کەرامەت و ماف و خاک و وڵاتی خۆمان دەیکەین و لەسەر ئەم ڕێگەیە، ڕێگەی شەهیدەکانمان و ڕێگەی سەرۆک بارزانی بەردەوام دەبین.

دەقی قسەکانی مەسرور بارزانی

ئەز سەرەخۆشیێ ل جەنابێ سەرۆکی و کەسوکارێد شەهیدان و ل خۆ و ل هەمی خەلکێ کوردستانێ دکەم ب موناسەبەتا شەهیدبوونا وان شەش شەهیدێن قەهرەمان. و داخوازا چاکبوونەڤەژ بۆ وان برینداران دکەم، هیڤیدار ئینشائەڵڵا خودێ رەحمە خۆ پێ بدەت و زوو چێڤە ببەن.

مخابن ئەڤە شەهیدێن غەدر و خیانەتێنە کۆ بێ سەبەب، بێ هۆکار ئەڤ هێرشە هاتیە سەر هێزەکا پێشمەرگەی، کۆمەڵەکا پێشمەرگەیێن مە شەهید بوون. و بێگۆمان خوینا ڤان شەهیدانە کۆ هەمی گاڤا بوویە سەبەب ئەم ب سەربلندی و ب سەربەرزی ل وڵاتێ خۆ دا بژین. و کوردستانی مە ژبەر وێ ب قیمەتە، چۆنکی هەمی گاڤا خوینا شەهیدێن مە تێدا هاتیە رێتن. چو جاران خوینا شەهیدێن مە ب خوسار نەچوویە، ئەڤە جار ژی ب خوسار ناچیت.

و هیڤیا مە ئەوە، ئەو هیڤی و ئۆمێدێت کۆ شەهیدێن مە دگەل خۆ بری، ئینشائەڵڵا ئەو میللەتە رۆژەکێ ب کەیفخۆشی و ب ئازادیا خۆ ببینیت، و سەربلندیا ڤی میللەتی و ڤی وڵاتی ببینیت.

جارەکا دی سەرەخۆشیێ ل هەمی خەلکێ کوردستانێ دکەم و بێژینە وان ژی، ئەم دێ ل سەر رێکا شەهیدێن خۆ یێ بەردەوام بین. و هەمی هیڤی و ئۆمێدا مە ئەوە کوردستانی یا پاراستی بیت. مە نەڤێت تێکەلی چ شەڕان ببین، و مە دڤێت کوردستان یا پاراستی بیت و هەر تشتەکێ لازم ژی بیت بۆ هندێ، بەرگیریێ ل کەرامەت و ماف و ئاخا وڵاتێ خۆ بکەین، دێ بەردەوام بین. و ئنشائەڵڵا خودێ ڤێ دەرفەتێ بدەتە مە، ئەم ژی پێکڤە بین ل سەر ڤێ رێکا بەردەوام بین.

وڵاتێن دنیایێ ژی هەمی نیگەرانن ل سەر ئەڤی وەزعی کۆ هاتیە پێش، و پشتیڤانیا خۆ بۆ خەلکێ کوردستانێ دەربڕی. و ئەم ژی دێ بەردەوام بین بۆ هندێ ل سەر رێکا ڕاست، ل سەر رێکا شەهیدێن خۆ، ل سەر رێکا سەرۆک بارزانی بەردەوام بین.

جارەکا دی سەرەخۆشیێ ل هنگۆ هەمیان دکەم، هوین هەر بمینن ب خێر و خۆشی ئۆن شائەڵڵا. گەلەک سپاس."

هێرشەکەی سەر هێزەکانی پێشمەرگە

بەرەبەیانیی سێشەممە، 24ـی ئاداری 2026، لە دوو هێرشی جیاوازدا، بە شەش مووشەکی بالیستیی ئێرانی، هێرش کرایە سەر بارەگایەکی فیرقەی حەوتی پیادەی دەڤەری یەک و هێزێکی فیرقەی پێنجی پیادەی هێزی پێشمەرگە لە سنووری سۆران. لە ئەنجامی هێرشەکاندا، شەش پێشمەرگە شەهید و 30ـی دیکەش بریندار بوون.