ئیداره‌ی بایدن په‌یوه‌ندی نهێنییان له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ستپێكردووه
ناتانیاهۆ: ئه‌م هه‌نگاوه "هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده"یه

K24 - هه‌ولێر:
ئیداره نوێیه‌كه‌ی "جۆو بایدن" سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا، به به‌رپرسانی ئیسرائیلیان راگه‌یاندووه، په‌یوه‌ندی نهێنییان له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ستپێكردووه.
ئەم ئاگاداركردنه‌وه‌یه، لەگەڵ پێشبینییه‌كانی پێشووی ئیسرائیل‌دا یەکدەگرێتەوە، کە ئەمەریکا و ئێران دەستیان به گفتوگۆی ناڕاستەوخۆ كردووه.
یۆسی كۆهین، سه‌رۆكی ده‌زگای مۆسادی ئیسرائیلی، گفتوگۆی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئیداره‌كه‌ی "تره‌مپ"، به‌تایبه‌تی وه‌زیری ده‌ره‌وه "مایك پۆمپیۆ" كردووه، باس له‌وه كراوه، به‌ر له راده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات به فه‌رمی، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئیداره‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراو "جۆو بایدن" نه‌كه‌ن، به‌ڵام كه‌ناڵی (12)ی ئیسرائیل ئاماژه‌ی كرد، "كۆهین" له‌گه‌ڵ تیمی ئه‌منی "بایدن" په‌یوندی به‌ستووه".
ئەم ئاگاداركردنه‌وه‌یه، هاوکاتە لەگەڵ پێکهێنانی تیمێك، كه "بنیامین ناتانیاهۆ"، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، كه بڕیاری لێدابوو، بۆ گفتوگۆی سەرەتایی ستراتیژی ئیسرائیل لەگەڵ ئیدارەی بایدن، لەسەر بەرنامە ئهتۆمییهکەی ئێران.
له میدیاكانی ئیسرائیل ئاماژه به‌وه‌كراوه، ئیداره‌ی بایدن و حكومه‌تی ئیسرائیل به‌هۆی ناكۆكی نێوانیان له‌سه‌ر بابه‌تی ئێران، ده‌چنه خانه‌ی گرژییه‌وه، كاتێك بایدن له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیدا رایگه‌یاند، ده‌ست به‌دانووستان له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر تاران به ته‌واوه‌تی پابه‌ندی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی بێت، "ناتانیاهۆ" ئه‌م هه‌نگاوه‌ی به "هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده" ناوبرد.
سه‌رچاوه: RT
د.ی