وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌نجامی حاڵه‌ته گومانلێكراوه‌كه‌ی دهۆك ئاشكرا ده‌كات
زانیاری له‌باره‌ی دۆخی ته‌ندروستی ئه‌و هاووڵاتییه راده‌گه‌یه‌نێت

K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا زانیاری نوێ له‌باره‌ی دۆخی ته‌ندروستی ئه‌و ئه‌و هاووڵاتییه‌ی له به‌ریتانیا گه‌ڕاوه‌ته‌وه و گومانی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كرا كه هه‌ڵگری زنجیره‌ی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا بێت، راده‌گه‌یه‌نێت.
له‌وباره‌یه‌وه ئاسۆ حه‌وێزی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، دوای دڵنیابوونەوە و پشکنین بۆ ئه‌و هاووڵاتییه، خۆشبەختانە هەڵگری زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی هەڵگەڕاوەی کۆرۆنا نەبوو.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێستا تەندروستی زۆر باشە و چاکبووەته‌وە و گەڕاوەتەوە ماڵەوە.
به‌ر له چه‌ند رۆژێك دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی هاووڵاتییه‌كی پارێزگای دهۆك له وڵاتی به‌ریتانیا و به‌هۆی بوونی چه‌ند نیشانه‌یه‌كی په‌تای كۆرۆنا، گومانی ئه‌وه ده‌كرا كه هه‌ڵگری زنجیره نوێیه‌كه‌ی په‌تای كۆرۆنا بێت.
دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه‌ش پشكنینی پزیشكیی بۆ ئه‌نجامدرا و كه‌ره‌نتین كرا، تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌نجامی پشكنینه‌كانی ده‌رده‌چن، هۆكاری ئه‌و گومانانه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ئێستا له وڵاتی به‌ریتانیا نه‌وه نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر به خێرایی ته‌شه‌نه ده‌كات.
H.B