ئیتاڵیا سەرەخۆشی لە کەسوکاری پێشمەرگە شەهیدەکان و هەرێمی کوردستان دەکات
کونسوڵگەری گشتیی ئیتاڵیا لە هەولێر، سەرەخۆشی لە کەسوکاری پێشمەرگە شەهیدەکان و هەرێمی کوردستان دەکات و ئاماژە بەوە دەکات، قوربانیدانی ئەو پێشمەرگانە لەبیر ناکرێت و بیری دڵسۆزانەمان لای بریندارەکانە.
پێنجشەممە، 25ـی ئاداری 2026، "کونسوڵگەری گشتیی ئیتاڵیا لە هەولێر پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆی ئاراستەی کەسوکاری شەش پێشمەرگەی شەهید و گەلی کوردستان و دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان دەکات و بۆ لەدەستدانی دڵتەزێنی شەش جەنگاوەری ئازا". کونسوڵگەری ئیتاڵیا ئاماژی بەوە داوە، لەم ساتەوەختەی خەم و پەژارە گەورەیەدا، بەشداری لە ماتەمینی کۆچی دوایی ئەم پیاوانەدا دەکەین کە بە بوێری و خۆبەخشی و هەستکردن بە ئەرکەوە خزمەتیان کردووە. هەروەها رایدەگەیەنێت، قوربانیدانی ئەو پێشمەرگانە لەبیر ناکرێت و بیری دڵسۆزانەمان لای بریندارەکانە و هیوای چاکبوونەوەی خێرا و تەواو بۆ بریندارەکان دەخوازێت.